به‌غداد: شیعه‌و سوننه‌كان له ماڵی سه‌لیم جبوری كۆده‌بنه‌وه
بڕیار ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غداد، هاوپه‌یمانیی نیشتمانی و یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ردوو پێكهاته‌ی شیعه‌و سوننه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، كۆببنه‌وه..
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: نووسینگه‌ی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌لیم جبوری له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كردوه: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه بڕیاره له ماڵی سه‌لیم جبوری به‌ڕێوه بچێت، به‌شێك له‌ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان و كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكانی سه‌ر به پێكهاته‌ی سوننه، به‌شداری ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له كاتێكدایه، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رقاڵی ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و هێنانه‌كایه‌ی ئاشته‌وایی له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراقدا..
٢٦ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٣٠
News ID: 800899
بڕیار ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غداد، هاوپه‌یمانیی نیشتمانی و یه‌كێتیی هێزه عێراقییه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ردوو پێكهاته‌ی شیعه‌و سوننه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، كۆببنه‌وه..